سایتی هەواڵ
سایتی هەواڵ
www.hawall.kurdblogger.com



((ئیسماعیل هه‌نیئه‌ سه‌رکرده‌ی‌ ڕاستگۆ‌ له‌گه‌ڵ میله‌ته‌که‌ی خۆیدا))

ئیسماعیل هه‌نیئه‌ ئه‌و که‌سه‌ ناوراوه‌یه‌ که‌ له‌ جیهاندا به‌ که‌سێکی سیاسه‌تمه‌دار و سه‌رکرده‌یه‌کی به‌هێز ناسراوه‌، بۆیه‌ ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمز هه‌نیئه‌ی به‌ یه‌کێك له‌و 10 که‌سه‌ سیاسه‌تمه‌داره‌ به‌هێزانه‌ی جیهان داناوه‌. ئێمه‌ش لێره‌وه‌ هه‌ندێك له‌ ژیان و وێنه‌ی ئه‌و سه‌رکرده‌ جوامێره‌ی  فه‌له‌ستین بۆ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌خه‌ینه‌ ڕوو. تا هه‌موان زیاترن هه‌نیئه‌ بناسین وه‌ ته‌مه‌نای ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ هه‌موو سه‌رکرده‌کان وه‌ك هه‌نیئه‌ ده‌ست پاك و داوێن پاك بونایه‌، وه‌ له‌ ناو دڵی میله‌ته‌که‌یاندا بژیانایه‌، له‌ کاتی ناڕه‌حه‌تی میله‌ته‌که‌یاندا له‌ناو ناڕه‌حه‌تیدا بژیانایه‌.

(کورتەیەك لە ژیانی ئیسماعیل هەنیئە)

ناو: ئیسماعیل عبدالسلام احمد الهنیئه‌

شوێن و کاتی له‌ دایك بوونی: لە ساڵی 1963 لە غه‌ززه‌ - مه‌عه‌سکه‌ر شاطی لە دایك بووە

باری خێزانی: خێزانداره‌ و خاوه‌نی 13 منداڵه‌‌ ‌

بواری خوێندن: سه‌ره‌تایی و دواناوه‌ندی له‌ قوتابخانه‌ی وه‌کاله‌ له‌ شاطی ته‌واو کردووه‌، دواتر چۆته‌ مه‌عهه‌دی ئه‌زهه‌ری دینی له‌ غه‌ززه‌، پاشان چۆته‌ زانکۆی ئیسلامی به‌شی زمانی عه‌ره‌بی ته‌واو کردووه‌

کاروانی ژیانی:

له‌ ساڵی 1981 له‌کاتی وه‌رگرتنی له‌ زانکۆ له‌ به‌شی ئیسلامی کاریکردووه.

له‌ ساڵی 83 بۆ 84 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قوتابیان بووه‌ له‌ زانکۆی ئیسلامی

له‌ ساڵی 85  بۆ 86 بووه‌ به‌ سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی قوتابیان له‌ زانکۆی ئیسلامی.

زیندانی کردنی:

 یه‌که‌م: له‌ ڕۆژی 24-12-1987 ‌ بۆ ماوه‌ی 18 ڕۆژ  گیراوه.

 دووه‌م: له‌ ڕۆژی 15- 1- 1988 بۆ ماوه‌ی 6 مانگ گیراوه.‌

 سێهه‌م: له‌ ڕۆژی 18- 5 -1989 بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ گیراوه‌.

دورخستنه‌وه‌ی:

له‌ ڕۆژی 17- 12 - 1992 له‌گه‌ڵ زیاتر له‌ 400 سه‌رکرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی جیهاد و حه‌ماس له‌ که‌رتی غه‌ززه‌ و ناوچه‌کانی ده‌ورووبه‌ری بۆ باشوری لوبنان دورخرا‌وه‌تەوە.

لێپرسراوی:

له‌ ژیانیدا چه‌ندین پۆستی باڵای گرتۆته‌ ئه‌ستۆ تا دواتر بوو به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی فه‌له‌ستین.

((ئه‌مه‌ش وێنه‌ی ماڵه‌که‌یه‌تی))

ژوری سه‌ره‌کی پێشوازیکردنی میوان

 
ژووری منداڵه‌کانی 

 
یه‌کێك له‌ منداڵه‌کانی


ماڵه‌که‌ی هه‌نیئه‌...

 
ماڵه‌که‌ی هه‌نیئه‌...

 
ماڵه‌که‌ی هه‌نیئه‌...

کاتی سه‌ردانکردنی وڵاتی قه‌ته‌ر.. له‌گه‌ڵ شێخ قەرزاویدا..


ئه‌زانن ئه‌وه‌ کێیه‌ له‌ پشت هه‌نیئه‌وه‌ وه‌ستاوه‌؟ به‌ته‌ئکید پاسه‌وانی تایبه‌تی.. به‌ڵام ئه‌زانن کێیه‌؟ کوڕی هه‌نیئه‌ خۆیه‌تی

 
 ئیسماعیل هه‌نیئه‌ له‌ مه‌عبه‌ری ڕه‌فح دوای ئه‌وه‌ی له‌ وڵاتانی ئیسلامی پاره‌یه‌کی زۆری بۆ میله‌ته‌که‌ی ده‌هێنا،، به‌ڵام له‌ لایه‌ن زایۆنیسته‌کانه‌وه‌ ته‌قه‌ی لێکرا و دوو له‌ هاوڕێ کوژران و کوڕه‌که‌ی خۆشی به‌ سه‌ختی بریندار بوو. توخوا سوێنتان ده‌ده‌م له‌ ژیانتاندا سه‌رۆك وه‌زیرانتان بینیوه‌ له‌ قه‌راخ شه‌قامێکدا به‌و شێوه‌یه‌ دانیشتبێت؟ 







ئاماده‌کردنی نه‌سره‌ت

,20:54 , 2007/11/21 ,